بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە ئەگەر ئێران ئامادەی پابەندبوون بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی 2015 بێت، واشنتۆنیش ئامادەی ئەنجام دانی هەمان کارە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە زیادی کرد: ئێمە وەڵامی ئێران بە پێشنیاری کۆتایی یەکێتی ئەورووپامان وەرگرتووە و خەریکی تاوتوێ کردنین.
ناوبراو درێژەی دا: ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە پێدانی خاڵی نوێ بە ئێران بۆ گەڕانەوە بە ڕێککەوتن بەتواوەتی هەڵەیە.
Your Comment